ئەمڕۆ دووشەممە، وادەی پێشکەش کردنی داواکاریی و خۆتۆماکردنی حزب، هاوپەیمانێتی و کاندیدانی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوای ئەوەی لە 13ی ئەم مانگە و بەر لە جەژنی قوربان، وادەی خۆتۆمارکردنی حزب، هاوپەیمانێتی و کاندیدانی پێکهاتەکان و سەربەخۆی درێژ کردەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی ئاسایی نووسینگەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان-عێراق وادەکە کۆتایی دێت.
بەگوێرەی دوایین ئامار، تاوەکوو یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024 پێشکەشکردنی داواکاری خۆ تۆمارکردنی پارت و کاندیدانی پێکهاتەکان بەم شێوەیە بووە:
پارێزگای هەولێر
– دوو هاوپەیمانی
– نۆ کاندیدای تورکمان
– حەوت کاندیدای کریستیان
– نۆ کاندیدای تاک – گشتی
– 10 کاندیدی پارتە سیاسییەکان
– پێشکەشکردنی سێ داواکاری خواستی بەشداربوونی هەڵبژاردن لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە
پارێزگای سلێمانی
– هاوپەیمانی نییە
– دوو پارتی سیاسی
– هەشت کاندیدای تاک – گشتی
– پێنج کاندیدای تورکمان
– یەک کاندیدای کریستیان
پارێزگای دهۆک
– هاوپەیمانێتی نییە
– چوار کاندیدای کریستیان
– چوار کاندیدای تاک – گشتی
– یەک کاندیدای حزبی بابلیون