وەزارەتی تەندروستی عێراق، فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ دامەزراندنى دەرچووانی کولێج و پەیمانگا پزیشکییەکانى کاراکرد کە هەرێمی کوردستان-عێراق و دەرەوەی وڵاتیش دەگرێتەوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ماوەى پڕکردنەوەى فۆڕمەکە روونکردووەتەوە، بەجۆرێک لە یەک تاوەکو ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٥ ماوەى پڕکردنەوەى فۆڕمى دامەزراندنە بۆ دەرچووانی کۆلێجەکانی پزیشکی ددان.
لە ١٥ـی ئەیلول تاوەکو یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ماوەى پڕکردنەوەى فۆڕمە بۆ دەرچووانی کۆلێجەکانی دەرمانسازی، دەرچووانی پەیمانگاکانیش لە سەرجەم پسپۆڕییەکان لە یەکی تشرینی یەکەم تاوەکو یەکی تشرینی دووەمی 2025 دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە.
یەکی تشرینی دووەم تاوەکو یەکی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ یش ماوەى پڕکردنەوەى فۆڕمى دەرچووانی کۆلێجە تەکنیکییەکانە، دەرچووانی دەرەوەی عێراق و دەرچووانی کۆلێج و پەیمانگا پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراقیش لە یەک بۆ ١٥ـی کانوونی یەکەم دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە.
وەزارەتەکە ڕوونیشیکردەوە، لە بەرەبەیانی ١ی ئەیلولی ٢٠٢٥ داواکاری بۆ ئەو پزیشکانەی دەرچووی دەرەوەی عێراق و ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان-عێراقەوە هاتوون، هەروەها داواکاری بۆ دەرچووانی پەرستاری لە هەرێمی کوردستان-عێراق دادەخرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، فۆڕمی تایبەت بە پزیشکان بۆ دەرچووانی هەرێم و دەرەوەی عێراق، هاوکات دەرچووانی کۆلێجی پەرستاری لە هەرێم، لەئێستاوە تاوەکو رۆژی یەکی ئەیلولی ٢٠٢٥ کارایە.
وەزارەتى تەندروستی عێراق دەڵێت لە دامەزراندنەکەدا ئەولەوییەت بە دەرچووانی ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ و دەرچووانی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ دەدرێت.
Your article helped me a lot, is there any more related content? Thanks!