بەمەبەستی بەداواچوون بۆ “رێككەوتنی ئەمنی” ئێران شاندێك رەوانەی عێراق دەكات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بەمەبەستی بەداواچوون بۆ “رێككەوتنی ئەمنی” ئێران شاندێك رەوانەی عێراق دەكات

بەمەبەستی بەداواچوون بۆ “رێككەوتنی ئەمنی” ئێران شاندێك رەوانەی عێراق دەكات

تشرینی یه‌كه‌م 3, 2023 09:48
بەمەبەستی بەداواچوون بۆ “رێككەوتنی ئەمنی” ئێران شاندێك رەوانەی عێراق دەكات
0

لایک

تاران بڕیاردەدات شاندێك رەوانەی عێراق بكات بۆ لێكۆڵینەوە لە رێككەوتنی ئەمنیی دووقۆڵی، وەك ئەوەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاماژەی پێدا.

ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وادەی رێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ عێراق، تایبەت بە “هەڵوەشاندنەوەی سەربازگەی پارتە كوردییە ئێرانییە بەرهەڵسكارەكانی ناو هەرێمی كوردستان” لە 19ی ئەیلولی رابردوودا كۆتایی هات.

وتیشی، “بەپێی هەڵسەنگاندنەكانمان، چەند بەشێك لە رێككەوتنەكە جێبەجێكراون، هەندێكی دیكەیان جێبەجێ نەكراون”.

كەنعانی لەمیانەی كۆنگرەی رۆژنامەنووسیی هەفتانەی خۆیدا ئاشكراشیكرد، ئێران تیمێك رەوانە دەكات بۆ لەنزیكەوە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە و ئامادەكردنی راپۆرتێك لەوبارەیەوە.

ئەوەشی راگەیاند، بەرپرسانی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان پابەندبوونیان بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە دووپاتكردووەتەوە و رایانگەیاندووە “ژمارەیەكی زۆری بارەگاكان چۆڵكراون و گوازراونەتەوە”.

بۆ هەمان مەبەست دوو رۆژ لەمەوەبەر، شاندێكی عێراق و هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی تاران-ی پایتەختی ئێران-ی كرد.

En az 10 karakter gerekli