25 تشرینی یهكهم 2024 ههینی
بەگویرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی، كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی ناوچەكانی هەرێم هەوراوی دەبێت، بەڵام باران نابارێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
كەشناسی ئاماژەی بەوە دا كە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی .
هەروەها لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایی با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باكوری خۆرئاوا دەبێت.
كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-
هەولێر: 25 پلە
سلێمانی: 22 پلە
دهۆک: 25 پلە
هەڵەبجە: 24 پلە
زاخۆ: 27 پلە
حاجی ئۆمەران: 11 پلە
سۆران: 22 پلە
نرخی نهوت ئهمڕۆ سێشهممه دابهزینی بهخۆیهوه بینی و قازانجهكانی له ڕۆژی پێشودا به نزیكهی 2%ی كهمكردهوه، ئهمهش بههۆی ههوڵهكانی نوێكردنهوهی بهرزترین دیپلۆماتكاری ئهمریكایی له ماوهی دو ههفتهدا بۆ پاڵنانی ئاگربهست له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست، ههروهها لهگهڵ بهردهوامی خاوبونهوهی خواست له چین، گهورهترین هاوردهكاری نهوت له جیهاندا فشارخستنه سهر بازاڕ.
لە هەمان کاتدا بهگوێرهی بۆرسهی جیهانی ، نرخی نهوتی خاوی برێنت له مانگی كانونی دوهمدا 26 سهنت دابهزیوه كه دهكاته 0.3%ی نرخهكهی و گهیشتوهته 74 دۆلار و 03 سهنت، ههروهها نرخی ئایندهی نهوتی خاوی ڕۆژئاوای تهكساسی ئهمریكا بۆ ڕادهستكردنی مانگی نۆڤهمبهر له كۆتا ڕۆژی گرێبهستهكهدا بۆ 70 دۆلار و 54 سهنت دابهزی.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 26 سەنت دابەزی و بەرملێک بە 74 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 2 سەنت دابەزی و بە 70 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس رۆژی دووشەممە بەرێژەی 2٪ بەرزبووەوە و بەو پێیەش هەندێ لە زیانە 7٪ ییەکەی هەفتەی رابردوویان قەرەبوو کردەوە.
ساتۆرۆ یوشیدا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی راکوتن سیکیۆریتی لەو بارەیەوە رایگەیاند: “نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا هەستیار بووە بە هەواڵەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.”
هەروەها چین ڕێژهی سودی قهرزدانی پێوهرهكانی كهمكردهوه وهك چاوهڕوان دهكرا له جێگیركردنی مانگانهی خۆیدا له ڕۆژی دوشهممهدا، ئهمهش دوای كهمكردنهوهی دیكهی ڕێژهی سود له مانگی ڕابردودا وهك بهشێك له پاكێجێكی ڕێوشوێنی هاندان بۆ بوژاندنهوهی ئابوری.
پلەی گەرما لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان – عێراق لە سفر نزیکدەبێتەوە کەشناسیش پێشبینی بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکان دەکات.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەشەودا لەلووتکەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە، لەهەندێ ناوچە سنوورییەکانیش نمە باران دەبێت.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە کاریگەری ئەم کەشە لەسەر ناوچە سنوورییەکان تا بەرەبەیانی چوارشەممە بەشێوەی نمە باران و بەفر لەکاتی جیاجیا بەردەوام دەبێت و وەک لە خشتەکەی کەشناسیدا ئاماژەی پێکراوە، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە دەگاتە دوو پلەی سیلیزی.
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خێرایی با بەتایبەت لەسنووری باشووری هەرێم .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 21 پلەى سیلیزى
دهۆک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 23 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە پێنجوێن ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندارن.
هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن ئاماژەی بەوە کردووە، رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە نزیک ناحیەی ناڵپارێز روویداوە، بەپێی ئاماری سەرەتایی، لەسەر رێگای پێنجوێن- سەیدسادق روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
هەر لە ڕووداوەکەدا ژمارەیەک هاووڵاتی دیکە بریندار بوون و باری تەندروستیی هەندێکیان ناجێگیرە.
هاوکات بە وتەی قایمقامی پێنجوێن، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە لەو ئۆتۆمبێلانەیە کە ئۆتۆمبێل دەگوازنەوە و شۆفێرەکەی خەڵکی ئێرانە.
حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەڵام لەوکاتەدا خۆی و هاوژینەکەی لە ماڵ نەبوون.
شەممە، 19ـی ئۆکتۆبەری 2024، دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕایانگەیاندووە “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەر باڵەخانەیەکی گەڕەکێک کەوتووە لە نزیک ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.”
لە ڕاگەیاندنەکە هاتووە “فڕۆکەکە بە دووری 70 کیلۆمەتر لە لوبنانەوە فڕیوە و بەر باڵەخانەیەک لە گەڕەکێکی ئیسرائیل کەوتووە نزیک ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ.”
ڕۆژنامەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ” لە قیساریە شوێنیک بە ئامانج گیراوە، کە شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی ناتانیاهۆیە”.
هەروەها سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سێ درۆن لە لوبنانەوە ئاراستەی ناوچەکانی ژێردەستیان کراون و بەرپەرچی دووان لەو درۆنانەیان داوەتەوە.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی پشتڕاستی کردەوە کە ئامانجی ئەم هێرشە ڤێلای تایبەتی ناتانیاهۆ بووە لە قیساریە.
تا ئێستا نووسینگەی ناتانیاهۆ بە هۆکاری ئەمنی ڕەتیکردۆتەوە هیچ لێدوانێک لەسەر شوێنی ناتانیاهۆ بدات.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسڕائیل، زۆرجار ناتانیاهۆ و خێزانەکەی کۆتایی هەفتە لە ڤێلایەک لە قیساریە بەسەر دەبەن ئەگەرچی ناوبراو خاوەنی زیاتر لە خانوویەکە لە قودس.