پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، لە پێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی ھاووڵاتییان، سەرجەم لایەنەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 10ـی نیسان 2023) پارێزگای هه‌ولێر له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لە پێناو بەرگرتن لە دروستبوونى لافاو و کەمکردنەوەى مه‌ترسى و زیانەکانى به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئەنجامدرا.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا تیشكخراوه‌ته سه‌ر، بەردەوامیدان بە پڕۆسەى پاککردنەوەى رێرەى ئاوى سرووشتى باران، ئاوى قورس، کەند، سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان و هەموو ئەو شوێنانەى کە دەبنە هۆکارى کۆبوونەوەى ئاو و مەترسى دروستبوونى لافاو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر.
هه‌روه‌ها پارێزگاى هەولێر، هۆشداریدا كه لەماوەى (72) کاتژمێرى داهاتوودا جگە لەوەى ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى هەولێر لە پێناو دوورخستنەوەی مەترسییەکانى لافاو لەئامادەباشى تەواو دادەبێت، هەریەک لە قائیمقامییەتەکان و بەڕێوەبەرایەتی ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگا، سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان و سەرجەم شارەوانییەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکانى بەرگرى شارستانى، رێگاوبان، ئاو و ئاوەڕۆکان، ئاودێرى، تەندروستیى، کارەبا، زێرەڤانى، پۆلیس، پۆلیسى هاتوچۆش راسپێردران، وەک یەک تیم بۆ هەر ئەگەر و رووداوێکى نەخوازراوى دروستبوونى لافاو و پاراستن و سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان لە ئامادەباشى تەواودابن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ساڵی رابردوو بە پشتیوانی راستەوخۆی مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، چەندین پڕۆژەى جیاجیا بۆ چارەسەرکردنى کێشەى لافاو لەسنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێکراوە، وەک دروستکردنى ئاوەڕۆى سندوقى، ئاوەڕۆى کونجى کونکرێتى و بەستانەوەى ئاوبەرەکان و ئاوبەرى سندوقی کۆنکرێتى و بۆرى کۆنکرێتى لوولەیی و دووبارە دروستکردنەوەى تەنیشتە جۆگەکان و جۆگەکانى ناوەڕاستى رێگەکان و رێکخستنەوەى کەندەکان و پاککردنەوەی رێرەوەکانی ئاوی سرووشتی باران.