به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه، په‌یامێكی پێنج خاڵی ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان كرد و راشیگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك شت له‌جامی ئۆتۆمبێله‌وه فڕێبدات، به‌بڕی ٤٠ هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی کوردستان-عێراق، ئاماژه به نووسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان/ ژماره (١٣٦٥٧) له ١١ی ئایاری ٢٠٢٦ به پشت به‌ستن به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (٧٩)ی ساڵی ٢٠١٦، له خشته‌ی دووه‌م، خاڵی (٨)، ئاگاداری شۆفێران و سه‌رنشینان ده‌كه‌ینه‌وه كه، كه پێنج بڕیار دیاریكراون بۆ جێبه‌جێكردن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، خاڵی یه‌كه‌م بۆ پاراستنی ژینگه و ڕاگرتنی پاك و خاوێنی هەرێم، قه‌ده‌غه‌یه شۆفێر یان سه‌رنشین، له كاتی رۆیشتن یان وه‌ستانی ئۆتۆمبێل، هه‌ر جۆره زبڵ و خاشاكێك فڕێ بداته سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كان، خاڵی دووه‌میش هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات و شت فڕێبدات، بڕی ٤٠ هه‌زار دینار سزای دارایی بۆ هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك بۆ ئۆتۆمبێل/ یان ماتۆڕسكیل ڕه‌وانه ده‌كرێت كه سه‌رپێچییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه.
سه‌باره‌ت به‌خاڵی سێیه‌م، ئاماژه‌ی بهوهكردوه، ئه‌م سزایه زیاد ده‌كرێت بۆ هه‌موو سیستمه‌كانی تۆماركردنی سه‌رپێچی وه‌كو PDA و كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی و چاودێری، خاڵی چواره‌میش، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ئه‌فسه‌ری هاتوچۆ بۆ سه‌پاندنی ئه‌و سزایه ڕاسته‌وخۆ له كاتی بینینی، یان له‌و كاته‌ی به ڤیدیۆی تۆماركراو له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه بۆ پلاتفۆرمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ ڕه‌وانه ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم له خاڵی پێنجه‌مدا داوای له هاووڵاتیان كردوه، هاوكاری پاراستنی ژینگه بكه‌ن و خۆیان له فڕێدانی زبڵ و خاشاك بپارێزن، هه‌روه‌ها هاوكار بن له ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ له سه‌رپێچیكاران به ناردنی ڤیدیۆ و وێنه”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت