هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی عەین ئەسەد دەکشێنەوە

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی عەین ئەسەد دەکشێنەوە

كانونی یه‌كه‌م 31, 2025 22:36
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی عەین ئەسەد دەکشێنەوە
0

لایک

جەنەڕاڵ قەیس موحەممەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار دەکشێنەوە.

محەممەداوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداد ڕایگەیاند، ئەمە بەشێکە لە قۆناغەکانی ڕێکخستنەوەی ئامادەیی سەربازیی بیانی لە عێراق.

محەممەداوی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی دزەکردن لە سنوورەکانی عێراق بۆ نزیکەی سفر کەمکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، توندکردنەوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی سنوورەکان و قەڵاکان بەتایبەتی بەدرێژایی سنووری سووریا، خانەکانی داعش و چالاکییەکانی قاچاخچێتی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.

ژەنەڕاڵ محەمەداوی هەروەها ڕایگەیاندووە، تا ساڵی ٢٠٢٦ مەلەفی ئەمنی بە تەواوی دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگاکانی دیکەشدا.

محەممەدەوی ڕایگەیاند کە ئەم کارە وەک بەشێک لە پلانێک بۆ “داماڵینی سەربازی” شارەکان جێبەجێ دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئامانجیان ئەوەیە کە ڕۆڵی سەرەکی لە دەستەبەرکردنی ئاسایش بدەنە هێزەکانی پۆلیسی ناوخۆیی لەبری سوپا.

En az 10 karakter gerekli