نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبووەوە

حوزه‌یران 20, 2025 10:31
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبووەوە
0

لایک

هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 353 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی 21 دۆلار نزمبووەتەوە، نرخی زێڕی عەیارە 21یش بە 674 هەزار دینارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی حوزەیرانی 2025، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 353 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نا جێگیری نرخی زێڕ لە دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاد کرد و هەفتەیەکە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر بەردەوامە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە 18 بە 577 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 674 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 706 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 771 هەزار دینارە

En az 10 karakter gerekli