وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، ڕێوشوێنی تایبه‌تی بۆ هاوكاریكردنی هاوڵاتیانی سووریا كه دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان-عێراقن راگه‌یاند و به‌پێی رێوشوێنه‌كانیش، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نایانه‌وێت بمێننه‌وه و ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان ده‌كه‌ن، له سزاكانی دواكه‌وتنی نوێكردنه‌وه یان ده‌رنه‌هێنانی نشینگه ده‌به‌خشرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12 حوزەیرانی 2025، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان-عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر فه‌رمانی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان-عێراق و له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ڕه‌وشی تایبه‌تی هاوڵاتیانی سووری ئه‌وانه‌ی نشینگه‌ی مانه‌وه‌یان له‌هه‌رێمی کوردستان-عێراق به‌سه‌ر چووه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ فه‌رمانی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی کوردستان-عێراق كرد كه كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن به گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م:
پێدانی ماوه‌ی (60 ڕۆژی كاركردن له رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م نووسراوه) بۆ گشت خوشك و برایانی سووری كه نشینگهكانیان به‌سه‌رچووه یان هاتوونه‌ته هه‌رێمی کوردستان-عێراق و نشینگه‌یان ده‌رنه‌هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی نشینگه بكه‌ن بۆ ده‌رهێنان یان نوێكردنه‌وه‌ی نشینگه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به گوێره‌ی فۆرمی (20) و له سزای دواكه‌وتن ده‌به‌خشرێن.
دووه‌م:
ئه‌وانه‌ی له خاڵی یه‌كه‌م ئاماژه به كه‌یسه‌كانیان كراوه و نایانه‌وێت له هه‌رێمی کوردستان-عێراق بمێننه‌وه و ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان ده‌كه‌ن، له سزاكانی دواكه‌وتنی نوێكردنه‌وه یان ده‌رنه‌هێنانی نشینگه ده‌به‌خشرێن، پێویسته سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی نشینگه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مۆری ده‌رچوون بۆ یه‌كجار و گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان به شێوه‌ی فه‌رمی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر (ئەربیل)ـه‌وه.
سێیه‌م:
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان و له‌به‌ر باری دارایی ناتوانن به فڕۆكه‌خانه گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه بكه‌ن، ده‌توانن سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی نشینگه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مۆری ده‌رچون و سودمه‌ندبوون له به‌خشین له سزاكان و خۆ تۆماركردن بۆ گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه له ڕێگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پیشابور، كه له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان-عێراق بۆیان رێكده‌خرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌شكردووه، “به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی نشینگه كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ پێكهێنانی تیمی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه و ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی به خێرایی، ئه‌م فه‌رمانه‌ش له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 15ی حوزه‌یرانی 2025 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن”.