ژنە دادوەرێک لە رێگەی سۆشیال میدیاوە وەک سەرۆکوەزیرانی نیپاڵ هەڵبژێردرا

ژنە دادوەرێک لە رێگەی سۆشیال میدیاوە وەک سەرۆکوەزیرانی نیپاڵ هەڵبژێردرا

ئه‌یلول 13, 2025 15:47
ژنە دادوەرێک لە رێگەی سۆشیال میدیاوە وەک سەرۆکوەزیرانی نیپاڵ هەڵبژێردرا
0

لایک

دوای خۆپیشاندانەکانی نیپاڵ دژی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە، کە بووە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە مێژووی نیپاڵ ژنە دادوەرێک وەک سەرۆکوەزیرانی کاتی وڵاتەکە دەستبەکار بوو.


ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، سوشیلا کارکی، سەرۆکی پێشووی دادگای باڵای نیپاڵ لە میانی ڕێوڕەسمێکی کورتدا وەک سەرۆکوەزیرانی کاتی نیپاڵ سوێندی یاسایی خوارد و بووە یەکەم ژن کە پۆستی سەرۆکوەزیرانی وەرگرتبێت لە مێژووی نیپاڵدا.

باس لەوەشکراوە، سوشیلا کارکی تەمەنی ٧٣ ساڵە و بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژێکدا وەزیرەکانی کابینەکەی دەستنیشان بکات.

خۆپیشاندانەکانی نیپاڵ بەهۆی گەندەڵی حکومەت و قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەریهەڵدا و تیایدا پەرلەمان سوتێنرا و حکومەتەکەش رووخا و زیاتر لە ٥٠ کەس کوژران.

En az 10 karakter gerekli