قەتەر بەپەلە داوای کۆبووەنەوەی لوتکەتی عەرەبی دەکات

قەتەر بەپەلە داوای کۆبووەنەوەی لوتکەتی عەرەبی دەکات

ئه‌یلول 11, 2025 14:10
قەتەر بەپەلە داوای کۆبووەنەوەی لوتکەتی عەرەبی دەکات
0

لایک

میدیاکانی قەتەر ئه‌مڕۆ ڕایانگەیاند، میوانداریی لوتکەی بەپەلەی عەرەبی-ئیسلامی دەکەن بۆ تاوتوێکردنی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە، هاوكات سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندوە، “هەستکردن بە خیانەت لەنێو بازنەکانی قەتەردا بڵاوبووەتەوە و قه‌ته‌ر، ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە کە هەڵسەنگاندن بۆ هاوبەشییە ئەمنییەکانیان دەکات”.

میدیاکانی میدیاکانی قەتەر ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بڵاویانكرده‌وه‌، “کۆبوونەوەی لوتکەی بەپەلەی عەرەبی-ئیسلامی له‌ ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەخت”.

هەمو وڵاتانی عەرەبی سەرکۆنەی ئەو بۆردومانەی ئیسرائیلیان کرد کە شاندی دانوستانکاری حەماس لە ده‌وحەی پایتەختی قەتەر کردە ئامانج، كه‌ تیایدا شه‌ش كه‌س كوژران كه‌ یه‌كێكیان كوڕی خەلیل حەییە، سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری حه‌ماسه‌ بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.

ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ٩ی ٩ی ٢٠٢٥ هێرشی لەناکاوی بۆ سەر دۆحەی پایتەختی قەتەر ئەنجامدا، ڕاپۆرتە ئیسرائیلییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە یەکێک لە ئامانجەکان خەلیل حه‌ییه‌ بووە کە سەرکردەیەکی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات ده‌كات و سه‌رۆكی شاندی دانوستانکاره‌.

هەروەها تەلئەبیب جەختی لەوەکردەوە کە سەرەڕای سه‌ركۆنه‌كردنی بەربڵاوی نێودەوڵەتی، بەردەوام دەبێت لە ڕاوەدونانی سەرکردەکانی بزوتنەوەی حه‌ماس لە هەر شوێنێک بن.

En az 10 karakter gerekli