١٢٠ ملیار داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد کرا

١٢٠ ملیار داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد کرا

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025 10:52
١٢٠ ملیار داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد کرا
0

لایک

وەرزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند داهاتی نانەوتی بۆ مانگی تشرینی یەکەم خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، بڕی ١٢٠ ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێر(ئەربیل)ی بانکی ناوەندی عێراق.

تا ئێستا چارەنووسی مووچەی هەردوو مانگی 11 و 12ش بە نادیاریی ماوەتەوە، هەرچەندە بەردەوام بەرپرسانی هەرێم دڵنیایی دەدەن کە هیچ مووچەیەک نافەوتێت، بەڵام فەرمانبەران گومانیان هەیە لەو بەڵێنانە و مەترسیان هەیە کە هاوشێوەی کۆتایی ساڵانی ڕابردوو ئەو دوو مووچەیەیان بفەوتێت.

En az 10 karakter gerekli