هێرش کرایە سەر گرووپە چەکدارەکانی یەمەن

هێرش کرایە سەر گرووپە چەکدارەکانی یەمەن

كانونی یه‌كه‌م 22, 2024 10:18
هێرش کرایە سەر گرووپە چەکدارەکانی یەمەن
0

لایک

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر گرووپە چەکدارەکانی یەمەن کە ناسراون بە حوسییەکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی کانونی یەکەمـی 2024، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، هێرشێکیان کردە سەر کۆگایەکی هەڵگرتنی مووشەک و دامەزراوەیەکی فەرماندەیی کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە لە سەنعا بەڕێوە دەبرا، هاوکات لە دەریای سور چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانیان خستووەتە خوارەوە لەگەڵ لەناوبردنی کۆگای چەکی دژە کەشتی و کەرەستەی سەربازی تر.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کەشتی فرۆکە هەڵگری لینکۆڵن بەهەڵە یەکێک لە فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکای لە جۆری ئێف ئەی  18خستۆتە خوارەوە و بەڵام هەردوو فرۆکەوانەکە ڕزگار کراون و تەنها یەکێکیان بریندارە و برینەکەشی سەخت نییە.

En az 10 karakter gerekli