زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز پایتەختی ڤەنزوێلای هەژاند

زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز پایتەختی ڤەنزوێلای هەژاند

كانونی دووه‌م 3, 2026 12:38
زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز پایتەختی ڤەنزوێلای هەژاند
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز پایتەختی ڤەنزوێلای هەژاند و میدیاکان باس لەوە دەکەن کە فڕۆکە جەنگییەکان ژمارەیەک بنکەی سەربازی و فڕۆکەخانەیان کردووەتە ئامانج.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە کاتژمێر ٢:٠٠ـەوە بە کاتی ناوخۆ، دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز و فڕینی فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا بیستراوە و تا کاتژمێر ٦:١٥ـی بەیانی بەردەوام بووە.

هەروەها میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن، نزیکەی ٨ هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر جەرگەی پایتەخت و ناوچەی (نیگۆرۆتی)ـی کەناراوەکان، کە تێیدا چەندین بنکەی گرنگ کراونەتە ئامانج، لەوانە: کۆمەڵگەی سەربازیی “فۆرتێ تونا”، سەربازگەی “لا کارلۆتا” و فڕۆکەخانەی “ئیگیرۆتی”.

هاوکات سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە، بەهۆی هێرشەکانەوە کارەبای ناوچەکانی باشووری پایتەخت لە نزیک بنکەیەکی سەرەکیی سەربازی پچڕاوە و فڕۆکە جەنگییەکان بە چڕی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدان کە ناوچەی دەریای کاریبی گرژیی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی وەشاندنی گورزی سەربازیی لە ڤەنزوێلا کردبوو.

En az 10 karakter gerekli