موجتەبا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی کوژرانی ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتڵاعات پەیامێکی ئاراستەی سەرۆککۆمار مەسعود پزیكشیان کرد.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم پەیامەکەی موجتەبا خامنەیی بڵاوکردووەتەوە کە سەرەخۆشی لە مەسعود پزیشکیان و حکوومەت و فەرمانەبەرانی وەزارەتی ئیتڵاعات و خانەودەکەی دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، “بێ گومان دەبێت پۆستە بەتاڵەکەی بە بەرپرسان و فەرمانبەرانی دیکەی ئەو وەزارەتە هەستیارە پڕبکرێتەوە، ئاسایش و ئارامیش لە دوژمنانی ناوخۆ و دەرەوە بسەنرێتەوە و بدرێتەوە هاووڵاتیانی ئێران، وتیشی: لە خوای گەورەم داوایە تۆ بمێنییەوە و پلەی ئەوانیش بەرزبکاتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە، ١٧ـی ئاداری ٢٠٢٦، ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعات کە هاوکات سەرۆکی ئەنجومنی هەماهەنگی هەواڵگری بوو، لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەتاران کوژرا.