سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەمڕۆ هەینی ٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، هێرشێکی خۆکوژی بووە و مزگەوتێکی شیعەکانی کردووەتە ئامانج، تێیدا ٣٠ کەس کوژران و ٩٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، هێرشبەرەکە پێش ئەوەی بچێتە ناوەوەی مزگەوتەکە، لەلایەن پاسەوانانی دەرگەکە ناسراوەتەوە و هەر لەوێدا خۆی تەقاندووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشبەرە خۆکوژەکە هەوڵیداوە بچێتە ناو حەرەمی مزگەوتەکە بۆ ئەوەی زۆرترین زیان بە نوێژخوێنان بگەیەنێت، بەڵام لە دەروازەی سەرەکییەوە رێگری لێ کراوە.
دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان لە دەروازەکە رێگەیان پێنەداوە، هێرشبەرەکە هەر لەوێدا پشتێنە بۆمبرێژکراوەکەی تەقاندووەتەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا