نووری مالیکی: دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە

نووری مالیکی: دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە

كانونی دووه‌م 28, 2026 17:12
نووری مالیکی: دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە
0

لایک

نووری مالیکی لە پەیامێکدا “دەستوەردانی ئاشکرا”ی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکاتەوە و بە “پێشێلکاریی سەروەری” و “دەستدرێژی” ناو دەبات. دەشڵێت، لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران پاشگەز نابێتەوە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق؛ پەیامێکی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘ئێکس’ لەبارەی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاوکردەوە؛ بەڵام پاش تێپەڕبوونی چەند خولەکێک پەیامەکەی سڕییەوە؛ دواتر جارێکی دیکە پەیامەکەی بە هەندێک گۆڕانکارییەوە داناوە.

هەروەها لە پەیامە نوێیەکەی مالیکیدا هاتووە: “ئێمە بە تەواوی دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە. ئەم کارە بە پێشێلکردنی سەروەری و پێچەوانەی سیستەمی دیموکراتیی عێراق لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ دەزانین، هەروەها بە دەستدرێژی بۆ سەر بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دایدەنێین.”

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوە کردووەتەوە، زمانی گفتوگۆ لەنێوان وڵاتان تاکە بژاردەی سیاسییە بۆ مامەڵەکردن، نەک پەنابردن بۆ زمانی فەرمان و هەڕەشەکردن.

هاوکات لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مالیکی پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتکردووەتەوە و دەڵێت: “لە سۆنگەی رێزگرتنم لە ئیرادەی نیشتمانی و بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی، کە دەستووری عێراق گەرەنتی کردووە، بەردەوام دەبم لە کارکردن تا دەگەینە ئەنجامی کۆتایی، بە جۆرێک بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی عێراق بەدیبهێنێت.”

En az 10 karakter gerekli