وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم: بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ٨٠٪ـی وزەی بەرهەمهێنراوی کارەبا کەم دەکات
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • عێراق
  • وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم: بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ٨٠٪ـی وزەی بەرهەمهێنراوی کارەبا کەم دەکات

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم: بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ٨٠٪ـی وزەی بەرهەمهێنراوی کارەبا کەم دەکات

تشرینی دووه‌م 27, 2025 01:30
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم: بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ٨٠٪ـی وزەی بەرهەمهێنراوی کارەبا کەم دەکات
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی گاز، وزەیەکی زۆری بەرهەمهێنراوی کارەبامان نامێنێت، ئەو وزە کەمەشی کە دەمێنێتەوە بە یەکسانی دابەشی سەر شارەکان و شوێنە گرنگەکانی دەکەین.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان-عێراق،بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، نزیکەی ٨٠٪ـی وزەی بەرهەمهێنراوی کارەبا کەم دەکات.

هەروەها وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد، ئەو بڕە کەمەی کارەبا کە دەمێنێتەوە، بە یەکسانی دابەشی سەر شارەکان، پرۆژەکانی ئاو، نەخۆشخانە و شوێنگە گرنگەکانی دەکەین.

هاوکات وتیشی: لەو دۆخەی ئێستا کە بەرهەمهێنانی گاز ڕاگیراوە لە کێڵگەی کۆرمۆر، وزەی کارەبای زیاترمان بۆ هاوبەشان پێ دابین ناکرێت تا ئەو کاتەی بەرهەمهێنانی گاز ئاسایی دەبێتەوە.

En az 10 karakter gerekli