سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەپێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدا گرنگە هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا بمێننەوە و هاوکاری سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بن.
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق گرنگە بۆ هاوکاری کردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەش کرد، مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و هاوکاری کردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق گرنگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ئەوەشی خستەروو، پێویستە چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت لەپێناو یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.