كۆمسیۆن له‌باره‌ی “دواخستن”ی هه‌ڵبژاردن زانیاری نوێێ راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • كۆمسیۆن له‌باره‌ی “دواخستن”ی هه‌ڵبژاردن زانیاری نوێێ راگەیاند

كۆمسیۆن له‌باره‌ی “دواخستن”ی هه‌ڵبژاردن زانیاری نوێێ راگەیاند

ئایار 2, 2024 13:46
كۆمسیۆن له‌باره‌ی “دواخستن”ی هه‌ڵبژاردن زانیاری نوێێ راگەیاند
0

لایک

وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، تائێستا هیچ شتێكی فه‌رمی نییه‌ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق كه‌ بڕیاره‌ 10ی 6ی 2024 به‌ڕێوه‌بچێت.

جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تائێستا هیچ شتێكی فه‌رمی نییه‌ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ 10ی 6ی 2024 به‌ڕێوه‌بچێت.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای له‌ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، له‌ كۆبونه‌وه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌گه‌ڵ عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای كردوه‌ كاره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رابگیردرێت.

دواتر جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لە لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باسیان له‌ وه‌ستاندنی كاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ته‌واوه‌تی نادروستن، كۆمسیۆنیش به‌بێ هیچ پچڕانێك به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه‌.

En az 10 karakter gerekli