نرخی زێڕ و زیو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جارێكی دیكه ڕوویان له‌به‌رزبوونه‌وه كرد، به‌تایبه‌ت دوای دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دراوه جیهانیه‌كان و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر په‌ناگه پارێزراوه‌كان له‌ناو نادڵنیایی جیۆپۆلهتیكیدا به‌رده‌وامدا.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكان، زێڕی سپۆت به ڕێژه‌ی ١% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته ٥٠٥٦، ٠٧ دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها زێڕی ئه‌مریكیش به ڕێژه‌ی ٠،٤% به‌رزبۆوه و گه‌یشته ٥٠٥٩،٩٠ دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
نرخی یه‌ك ئۆنسه زیو به‌ڕێژه‌ی ٥،٢% بهرزب٢وهوه و گه‌یشته ١٠٩،٢٢ دۆلار، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه به‌رزترین ئاستی تۆماركرد كه ١١٧ دۆلار و ٦٩ سه‌نت بوو، نرخی ئه‌و كانزای سپییه تا ئێستا له‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی ٥٣% به‌رزبووه‌ته‌وه.