وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له حكومه‌تی كاتی سووریا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی خوێندنی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا ڕاگه‌یاند، كه له یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
محه‌مه‌د به‌شیر سه‌رۆكی حكومه‌تی ڕاگوزه‌ر له سووریا ڕایگه‌یاندبوو، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان به قوتابخانه و زانكۆكانه‌وه ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د به‌شیر جه‌ختیكرده‌وه كه “حكومه‌تی راگوزه‌ر كار بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ به به‌شداری هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كاری له‌پێشینه‌ی له قۆناغی ئێستادا كۆنترۆڵكردنی ئاسایشه له هه‌موو شاره‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری، هاوكات به‌رده‌وامبوون له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ هه‌موو دانیشتوان”.