هێرشێکی چەکداری لە ئوسترالیا چەندین قوربانی لێکەوەتەوە

هێرشێکی چەکداری لە ئوسترالیا چەندین قوربانی لێکەوەتەوە

كانونی یه‌كه‌م 14, 2025 14:34
هێرشێکی چەکداری لە ئوسترالیا چەندین قوربانی لێکەوەتەوە
0

لایک

لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کەناراوەکانی بۆندی لە شاری سیدنی، ١٠ کەس کوژران کە منداڵ و پۆلیسیان تێدایە، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن هێرشەکە ئاهەنگێکی تایبەتی جووەکانی کردووەتە ئامانج.

میدیاکانی ئوسترالیا بڵاویان کردەوە،  هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر کەناراوەکانی بۆندی (Bondi Beach) لە شاری سیدنی، بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان  دوو چەکدار تەقەیان لە ئاهەنگگێڕانێکی تایبەتی جووەکان کردووە، لە ئەنجامدا یەکێک لە هێرشبەرەکان بە گولـلەی پۆلیس کوژراوە و چەکداری دووەمیش بریندار کراوە و دەستگیر کراوە، کە ئێستا لەژێر چاودێریی توندی ئەمنی چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

ڕۆژنامەی “سیدنی مۆرنینگ هیرالد” لە زاری شایەتحاڵەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە، گوێیان لە دەنگی نزیکەی ٥٠ فیشەک بووە و بینیویانە ژمارەیەک قوربانی لەسەر زەوی کەوتوون.

میدیاکانی ئوسترالیا کوژرانی ١٠ کەسیان پشتڕاست کردووەتەوە کە لەنێوانیاندا منداڵ و ئەفسەرێکی پۆلیس هەن. 

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی “یەدیعوت ئەحرۆنوت”ـی ئیسرائیلی ئاشکرای کردووە، شوێنی هێرشەکە ئاهەنگێکی تایبەت بە جەژنی “حانوکا”ـی جووەکانی لێ ساز کرابوو و نزیکەی  دوو هەزار کەس تێیدا بەشدار بوون.

En az 10 karakter gerekli