دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ڤێنیزوێلا راگەیاند

دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ڤێنیزوێلا راگەیاند

تشرینی دووه‌م 26, 2025 16:26
دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ڤێنیزوێلا راگەیاند
0

لایک

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند: “ئەگەر بتوانین کێشەکان بە ئاسانی چارەسەر بکەین ئەوە زۆر باش دەبێت، ئەگەر پێویستیش بکات بە ڕێگایەکی قورس کێشەکان چارەسەر بکەین ئەوە ھیچ کێشە نییە و ئه‌و بژارده‌یه‌ش تاقیده‌كه‌ینه‌وه‌.”

ئاژانسی هه‌واڵی “ئه‌نادۆڵ”ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ نیکۆڵاس مادورۆ سەرۆکی ڤێنیزوێلا ڕاگەیاندووه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانیان به‌تایبه‌تی پرسی سنووره‌كانی نێوانیان.

هەروەها دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ڕایگه‌یاند: حکوومەتەکەی نیکۆڵاس مادورۆ، بەرپرسیارە لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤێنیزوێلا و لە ھەمان کاتدا ڕاشیگەیاند کە ئامادەیە لەگەڵ نیکۆڵاس مادورۆ کۆببێتەوە.

وتیشی: “ئەگەر بتوانین کێشەکان بە ئاسانی چارەسەر بکەین، ئەوە زۆر باش دەبێت، ئەگەر پێویستیش بکات بە ڕێگایەکی قورس کێشەکان چارەسەریان بکەین، ئەوە ھیچ کێشە نییە و ئه‌و بژارده‌یه‌ش تاقیده‌كه‌نه‌وه‌.”

هاوکات سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئامانجی ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ڤێنیزوێلا وتی، ئەمریکا دەیەوێت ئەو کێشانەی کە لە ڤێنیزوێلا سەرھەڵدەدەن چارەسەری بنه‌ڕه‌تییان بۆ بدۆزێته‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli