نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش بەرزبووەوە

نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش بەرزبووەوە

ئازار 23, 2023 08:54
نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش بەرزبووەوە
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە کەمکردنەوەی هەڵاوسان و ئەگەری بەرزکردنەوەی زیاتری نرخی سوودی بانکی دووپاتکردەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕە جیهانییەکان 80 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 75 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 84 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 70 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1976 دۆلار بەرزبووەوە.

En az 10 karakter gerekli