لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئێران چوار کەس کوژران

لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئێران چوار کەس کوژران

ئاب 10, 2025 09:53
لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئێران چوار کەس کوژران
0

لایک

میدیاكانی ئێران ئه‌مڕۆ یەکشەممە ئاشکرایان کرد، هێرشێکی چەکداری بنکەیەکی پۆلیسی شاری سەراوانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران.

سەرچاوە و پلاتفۆڕمە خۆجێیەکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە “ئۆپەراسیۆنەکە بوەتە هۆی کوژرانی سێ چەکدار و دەستگیرکردنی دوو کەسی دیکە کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە، هەروەها دەسەڵاتداران کوژرانی ئەفسەرێکی ئەمنییان ڕاگەیاندوە”.

هێرشەکە لە کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی بەیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌نجامدراوه‌، کاتێک چەکدارەکان تەقەیان لە بنکەی پۆلیس کردوە پێش ئەوەی هێزەکانی پۆلیس وەڵام بدەنەوە، پێدەچێت هێرشبەرەکان سەر بە جەیش ئەلعەدل بن کە گروپێکی ئۆپۆزسیۆنە.

مانگی رابردووش  گروپی “جەیش ئەلعەدل” به‌رپرسیارێتی هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك گرته‌ ئه‌ستۆ كه‌ لانیكه‌م هه‌شت كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.


En az 10 karakter gerekli