سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە

سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە

ئازار 9, 2023 22:33
سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە
0

لایک

سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و رایگەیاند، باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق و بەتایبەت هەرێم کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی ئاداری 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی وڵاتەکە، سەردانی ئیماراتی کرد. سانی بن ئەحمەد زیوەدی، وەزیری بازرگانیی دەرەوەی ئیمارات لە فڕۆکەخانەی ئەبو زەبی پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم کرد.

دواتر نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبوووە و لە هەژماری خۆی لە تویتەر “خۆشحاڵیی” خۆی بە پێشوازیکردنی لەلایەن سەرۆکی ئیماراتەوە دەربڕی و دەڵێت، “باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و بە تایبەت هەرێمی کوردستان کردووە”.

بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێم؛ نێچیرڤان بارزانی و محەمەد بن زاید ئال نەهیان په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئیمارات، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى ‏ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولاش تاوتوێ ده‌كه‌ن.‏

نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوەش دەکات کە رێگەکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیمارات لە هەموو ئاستەکاندا باسکردووە و باسیان لە “کۆمەڵێک تەوەری دیکەی جێی بایەخی هەردوولا”ش کردووە.

En az 10 karakter gerekli