دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رێكەوتی 24ـێ ئابی 2025، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه شاری سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌نیان هه‌ژاند، له كاتێكدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا ده‌سوڕانه‌وه.
سه‌رچاوه مه‌یدانییه‌كان باسیان له‌وه كردەوه، ته‌قینه‌وه‌كان به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی ناو پایته‌ختی یه‌مه‌ن بوون.
سوپای ئیسرائیل دهستیكردەوه به ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرش له یه‌مه‌ن
كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه ئیسرائیلییه‌كان له زاری سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانه‌وه ڕایانگه‌یاندووه، سوپای ئیسرائیل دهستیكردەوه به ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرش له یه‌مه‌ن و جهختیانكردوهتهوه كه ئه‌و هێرشانه له وه‌ڵامی به‌رده‌وامی هه‌ڵدانی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هاتون.
بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌مه‌نی له سه‌نعا كردۆته ئامانج
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له زاری شایه‌تحاڵانه‌وه بڵاویكرده‌وه، بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌مه‌نی له سه‌نعا كردۆته ئامانج.
لای خۆیانه‌وه، میدیاكانی سه‌ر به حوسییه‌كان ئه‌و بۆردومانانه‌یان به ده‌ستدرێژییه‌كی ئیسرائیل-ئه‌مریكی بۆ سه‌ر سه‌نعای پایته‌خت وه‌سفكرد.
Your article helped me a lot, is there any more related content? Thanks! https://www.binance.info/register?ref=QCGZMHR6