سەرۆکی لێژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت، سۆمۆ و کۆمپانیای نەوتی باکوور، ئاماژەیان بە چەند وردەکارییەک کرد، بەپێی قسەی ئەوان هەفتەی داهاتوو دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی ئاداری 2025، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی لێژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، کۆبوونەوەکەمان لەبارەی هەمواری یاسای بودجە بوو، تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهان، هەفتەی داهاتووش لەگەڵ شاندەکە کۆدەبینەوە.
جەختی لەوەش کردەوە، ئەمڕۆ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت، سۆمۆ و کۆمپانیای نەوتی باکوور، ئاماژەیان بە چەند وردەکارییەک کرد، بەپێی قسەی ئەوان هەفتەی داهاتوو دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم دەکرێتەوە.