تورکیا لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • تورکیا لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

تورکیا لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

نیسان 5, 2023 15:10
تورکیا لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، تانژو بیلگیچ: ”لە سێی نیسانەوە، کایەی ئاسمانیی تورکیا بەڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخراوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی-عێراق بۆ نیشتنەوە/بەرزبوونەوە بەکاردەهێنن”.

تانژو بیلگیچ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە داخستنی کایەی ئاسمانیی تورکیا بە رووی گەشتەکانی سلێمانی-دا، رایگەیاند، ”بەهۆی چڕبوونەوەی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە سلێمانی و دزەکردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بۆ ناو فڕۆکەخانەکە و بوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی گەشتەکان، ئەو بڕیارە دراوە”.

وتیشی: ”لە سێی نیسانەوە، کایەی ئاسمانیی تورکیا بەڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخراوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی-عێراق بۆ نیشتنەوە/بەرزبوونەوە بەکاردەهێنن”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باسی لەوە کرد کە لە قۆناغی یەکەمدا بڕیارەکە هەتا سێی تەمووزی 2023 کاری پێدەکرێت، هەتا ئەو بەروارە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەین و لەژێر رۆشنایی ئەوانەدا چاوی پێدا دەخشێنینەوە.

En az 10 karakter gerekli