ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی رافیدەین خستنهڕووی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی بۆ پێشینەی فەرمانبەران و خانەنشینانی راگەیاند.
بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی رێنماییەکانی حکومەت بۆ چاڵاککردنی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی و گواستنەوە لە کاری کاغەزەوە بۆ ئەلیکترۆنی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان بۆ کڕیاران، دەستیکردووه بە پێشکەشکردنی پێشینەی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان.
ئەوەش هاتووە، “داواکاری پێشینەکان بریتییە لە داخڵکردنی ئەپڵیکەیشنی بانکی ئەلیکترۆنی رافیدەین لەسەر ئامێرە مۆبایلەکان، یان سهردانكردنی یەکێک لە لقەکانی بانکەکە بۆ ئەوەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی داواکاری پێشکەش بکرێت بۆ پێشینەکە”.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، بڕی ئەو پێشینەیەی كه دهدرێت به فهرمانبهران و خانهنشینان لە پێنج ملیۆنەوە دەست پێدەکات بۆ 25 ملیۆن دیناری عێراقی.
ئەم رێکارە لە چوارچێوەی ئەو پلانەدایە کە بەڕێوەبەرایەتی بانک دایڕشتووە بۆ بەشداریکردن لە ئاسانکردنی رێکارەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگە رووتینیەکان کە دەبنە رێگر لە تەواوکردنی مامەڵەکان و نههێشتنی ساختهكاری و گهندهڵی.