پۆلیسی پاكستانی ئاشكرایكرد، ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردووەتەسەر كرێكارانی كانێكی خەڵووز و بەهۆیەوە 25 كرێكار كوژراون.
عاسم شافی، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەو ناوچەی رووداوەكە تێیدا روویداوە لە ویلایەتی بەلوجستان بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، ژمارەیەك چەكدار كە 35 بۆ 40 چەكدار بوون، بە جلی مەدەنیەوە دەستڕێژی گولـلەیان لە كرێكارانی كانێكی خەڵووز كردووە.
روونیشیكردووەتەوە، ئەو چەكدارە چەندین جۆر بۆمب و چەكی قورسیان پێبووە و نزیكەی 30 خولەك تەقەیان كردووە لە ناوچەكەدا، دواتر هەڵاتوون و ناوچەكەیان جێهێشتووە.
پۆلیسی پاكستانی جەختی لەوەشكردووەتەوە، بەهۆی هێرشەكەوە 25 كرێكار كوژران.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا