وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لەئەمڕۆوە مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، “کەمێک لەمەوبەر بڕی ( 344،875 ) سێ سەدو چل و چوار ملیارو هەشت سەدو حەفتاو پێنج ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.”
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ دووشەممە 2024/06/10 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت.
