بانکی ناوەندی هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەی باڵانسی دۆلاری بانکەکان دەنێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • بانکی ناوەندی هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەی باڵانسی دۆلاری بانکەکان دەنێت

بانکی ناوەندی هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەی باڵانسی دۆلاری بانکەکان دەنێت

كانونی دووه‌م 28, 2024 18:10
بانکی ناوەندی هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەی باڵانسی دۆلاری بانکەکان دەنێت
0

لایک

بانکی ناوەندی داوا دەکات نووسراوێکی تایبەت بە بانکەکان و ئەو کۆمپانیای دراوانە ئاڕاستە بکەن کە دەیانەوێت گرێبەستیان لەگەڵدا بکەن، بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو گرێبەستەوە بتوانن باڵانسی دراوی بیانی وەک دۆلار و یۆرۆ و دراوەکانی دیکە بۆ زۆرترین کڕیار دابین بکەن.

بە گوێرەی نووسراوێکی بانکی ناوەندی کە ئاڕاستەی بانکە مۆڵەت پێدراوەکانی کردووە، داوا لە هەموو ئەو بانکانە دەکەن، کە ئارەزوومەندن باڵانسی دراوە بیانییەکان لە رێگەی بانکە پەیوەندیدارەکان بەرزبکەنەوە، زانیاریی ئاڕاستەی بانکی ناوەندی بکەن لەبارەی ئەو کۆمپانیایەی دەیانەوێت لەگەڵیدا گرێبەست واژۆ بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە زانیاری بانکەکان پێش رۆژی 29ی مانگی شوباتی ئەمساڵ، رەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاودێری سەر بە بانکی ناوەندی بکەن، دواتر زانیاریی بانکەکان رەوانەی ئەو کۆمپانیای دراوەنە دەکرێت کە هەڵیانبژاردووە و پرۆسەی واژۆکردنی گرێبەستەکان تاوەکو بەراور 31ی مانگی ئازار تەواو دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو هەنگاوە لە پێناو پشتیوانیکردنی کاری بانکەکان و دۆزینەوەی کەناڵی نەختینەیی پێویستە بۆیان، بۆ ئەوەی داواکاری دراوی بیانی کڕیارەکانیان دابین بکەن.

En az 10 karakter gerekli