هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 274 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی 53 دۆلار دابەزی، نرخی زێڕی عەیارە 21یـش بە 648 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، دوای هێرشەکانی دوێنێ ئێوارەی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 274 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دابەزینی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە، ئێران هێرشی موشەکی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتی قەتەر و دواتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران و ئیسرائیل بۆ ماوەی 12 کاتژمێر ئاگربەستیان ئەنجامداوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 555 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 648 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 678 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 740 هەزار دینارە