دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو شاری هەولێر دەستپێدەكات

دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو شاری هەولێر دەستپێدەكات

تشرینی دووه‌م 4, 2023 18:09
دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو شاری هەولێر دەستپێدەكات
0

لایک

بەڕێوبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی نەوت زۆر بەخێرایی دابەشدەكرێت و لەم مانگەدا لەسەنتەری شار نەوت دابەش دەكرێت.

 

ئاری كاكە شین، بەرێوبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان بەردەوامە و ئێستا لەشەقڵاوە و هەریر و مەسیف و چۆمان و سیدەكان تەواوبووە و لە خەلیفان و ڕەواندز دەستیپێكردووە لەگەڵ كۆیە و دەورووبەری هەولێر.

 

دەشڵێت: “زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و ڕۆژانە زیاتر لە ملیۆنێك لیتر نەوت دابەشدەكرێت، بۆیە بڕیارە لە26/11 دەست بە دابەشكردنی نەوت بكرێت لەسەنتەری شاری هەولێر، لە دەرەوەی شار نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بە 105 هەزار دینارە و لە سەنتەری شار ھەرزانتر دەبێت، كە بەرمیلی بە 103 هەزار و 500 دینار دەبێت”.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێك لە بەغداوە نەگەیشتووە، ئەوەی دابەش دەكرێت حكومەتی هەرێمی كوردستان نەوتی دابینكردووە و دابەشی دەكات، كە نیوەی نرخەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابینی كردووە، بۆیە بەو نرخەی بە هاووڵاتی دەدرێت بە دووقات لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەوێت و 50%ی تێچووەكەی لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، ئەمەش بۆ ئەوەیە وەك هاوكاری بێت بۆ هاووڵاتیان بۆ ئەوەی نرخی نەوتیان بەگران پێنەدرێت، ئەمە وای كردووە ئەمساڵ نرخی نەوت لە بازاریش ھەرزانتر بێت.

 

جەختیشی كردۆتەوە، نووسراویان لایە، كە حكومەی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو خەڵكی كوردستان نەوتی دابین كردووە و ئەمساڵ بە دڵنیاییەوە هەر خێزانێك لە ناوشار و دەرەوە بەرمیلێك نەوتیان پێ دەدرێت.

 

En az 10 karakter gerekli