سەفین دزەیی: شانازی بە گیانی لێبوردەیی و یەکتر قبووڵکردنی پێکهاتەکان دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەفین دزەیی: شانازی بە گیانی لێبوردەیی و یەکتر قبووڵکردنی پێکهاتەکان دەکەین

سەفین دزەیی: شانازی بە گیانی لێبوردەیی و یەکتر قبووڵکردنی پێکهاتەکان دەکەین

تشرینی دووه‌م 17, 2023 17:02
سەفین دزەیی: شانازی بە گیانی لێبوردەیی و یەکتر قبووڵکردنی پێکهاتەکان دەکەین
0

لایک

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان-عێراق بەبۆینەی رۆژی زمان و کەلتووری تورکمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “رۆژی زمان و کەلتووری تورکمانی لە خوشک و برا تورکمانەکانمان بە گەرمی پیرۆز دەکەم.”

سەفین دزەیی دەشڵێت، “شانازی بە گیانی لێبوردەیی و یەکتر قبووڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم پێکهاتە جیاجیاکان دەکەین و پابەندبوونمان بەم فەرهەنگە کەلتوورییە دووپات دەکەینەوە.”

لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق رۆژی 25ـی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019، رۆژی 25ـی شوبات وەکو رۆژی رۆژنامەگەریی تورکمانی و رۆژی 17ـی تشرینی دووەمیش وەکو رۆژی فەرمی زمان و کولتووری تورکمان ناسێندرا و بە دەنگی رەھای پەرلەمانتاران پەسەندکرا.

En az 10 karakter gerekli