دیۆگۆ جۆتا یاریزانی یانەی لیڤەرپوول بە ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

دیۆگۆ جۆتا یاریزانی یانەی لیڤەرپوول بە ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

تەممووز 3, 2025 12:14
دیۆگۆ جۆتا یاریزانی یانەی لیڤەرپوول بە ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
0

لایک

پێنجشەممە، 3ی تەمووزی 2025، ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێی پورتوگالی و لیڤەرپولی ئینگلیزی ‘دیگۆ جۆتا’ بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دیگۆ جۆتای تەمەن 28 ساڵ ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول، لەگەڵ براکەی ئەندرێی، لە شاری زامورای ئیسپانی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، دیگۆ جۆتا شۆفێری کردووە و براکەشی لەگەڵی بووە، دوای کۆنترۆڵی لەدەستداوە لە ڕێگەی سەرەکی لایداوە و دواتر ئۆتۆمبێلەکە ئاگری گرتووە، هەروەها شایەتحاڵانی نزیک لە ڕووداوەکە باسیان لەوە کردووە، دوای ئۆتۆمبێلەکە ئاگری زۆری لێ بەرزبووەتەوە، پەیوەندییان بە پۆلیس و تیمی فریاگوزاری کردووە.

En az 10 karakter gerekli