کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە و سبەینێش لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت. کەشناسی عێراقیش دەڵێت، رۆژانی نەورۆز باران دەبارێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێمدا.
لەبارەی سبەینێ یەکشەممەشەوە ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوای نیوەرۆ و لە هەندێک ناوچەدا باران بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە لە راگەیەندراوێکدا کەشناسی عێراق باسی لەوەکردووە، لە رێکەوتی 20ی 3ی 2023 رۆژی دووشەممە، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە.
هاوکات، لە رۆژی 21ی 3 سێشەممە، لە بەشەکانی رۆژهەڵاتی ناوچەکانی هەرێم باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.