نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هه‌ڵبژاردن به‌ره‌زامه‌ندی و به‌شداری هه‌موولایه‌ك ئه‌نجامبدرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هه‌ڵبژاردن به‌ره‌زامه‌ندی و به‌شداری هه‌موولایه‌ك ئه‌نجامبدرێت

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هه‌ڵبژاردن به‌ره‌زامه‌ندی و به‌شداری هه‌موولایه‌ك ئه‌نجامبدرێت

نیسان 17, 2024 11:55
نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هه‌ڵبژاردن به‌ره‌زامه‌ندی و به‌شداری هه‌موولایه‌ك ئه‌نجامبدرێت
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێكی روون و دادپه‌روه‌رانه‌ به‌ره‌زامه‌ندی و به‌شداری هه‌موولایه‌ك ئه‌نجامبدرێت و ده‌شڵێت، “په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌زمونێكی گرنگه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا و ده‌بێت بیپارێزین”.

نێچیرڤان بارزانی له‌ وتارێكدا له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌شته‌مین دیداری سلێمانی رایگه‌یاند، ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێكی روون و دادپه‌روه‌رانه‌ ئه‌نجامبدرێت، به‌جۆرێك كه‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌ك بێت و به‌شداریش بن له‌ پرۆسه‌كه‌، چونكه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌زمونێكی گرنگه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا و ده‌بێت بیپارێزین”.

وتیشی، “هه‌رێمی كوردستان ئه‌زمونێكی گه‌وره‌ی سه‌قامگیریی و دیموكراسی دروستكردوه‌ و رێگه‌ ناده‌ین هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و هێرش بۆسه‌ر هیچ وڵاتێك.

هه‌ر له‌و وتاره‌یدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌كرد، “با كای كۆن به‌ با نه‌كه‌ین، پوخته‌ی قسه‌ی دڵی خه‌ڵكی كوردستان یه‌كڕیزی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌، چونكه‌ به‌ دوبه‌ره‌كی ناوبانگێكی باشمان ده‌رنه‌كردوه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نێچیرڤان بارزانی وتی، “شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باشترین تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق، گه‌لانی عێراق له‌ 2005ـه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستوور رێكه‌وتون كه‌ هاوبه‌شیی گونجاوی تێدایه‌ و عێراق به‌هێز ده‌كات، بۆ پێشكه‌وتنی عێراق پێویسته‌ سیستمی فیدراڵی به‌ ته‌واوی جێبه‌جێبكرێت”.

En az 10 karakter gerekli