نێچیرڤان بارزانی: پێويسته‌ حكومه‌تى عێراق ئه‌ركى خۆيان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه جێبەجێ بکەن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی: پێويسته‌ حكومه‌تى عێراق ئه‌ركى خۆيان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه جێبەجێ بکەن

نێچیرڤان بارزانی: پێويسته‌ حكومه‌تى عێراق ئه‌ركى خۆيان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه جێبەجێ بکەن

نیسان 27, 2024 11:39
نێچیرڤان بارزانی: پێويسته‌ حكومه‌تى عێراق ئه‌ركى خۆيان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه جێبەجێ بکەن
0

لایک

سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، “زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنى ئه‌م ئێواره‌يه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر دەکەم، حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ پێويسته‌ ئه‌ركى خۆيان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه جێبەجێ بکەن.”

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنى ئه‌م ئێواره‌يه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر له‌ سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له‌ پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌م كه‌ به‌داخه‌وه‌ شه‌هيد و بريندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و بوه‌ته‌ هۆى پچڕان و كه‌مبونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و له‌كاروه‌ستانى وێستگه‌كه‌.”

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم و هيواى زوچاكبونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازم، دوپاتى ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسييه‌وه‌ و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ پێويسته‌ ئه‌ركى خۆيان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزينه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌ هه‌ر لايه‌نێك بن بگێڕن و به‌ سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن.”

ئێوارەی شەوی رابردوو لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادرکەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

En az 10 karakter gerekli