وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان: بەهۆی هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان: بەهۆی هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە

وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان: بەهۆی هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە

نیسان 26, 2024 21:23
وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان: بەهۆی هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە
0

لایک

هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە: بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێلگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.

رۆژی هەینی 26ـی نیسانی 2024 هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە ئاگادارییەک بۆ هاوبەشانی کارەبا ئاماژەیان بەوەکردووە: “بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێلگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە”.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە: ستافی هەردوو وەزاررەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.

رۆژی هەینی (2ـی نیسانی 2024 رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ، لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر راگەیاند، نزیکی کاتژمێر 6:45ـی ئێوارە لە رێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.

En az 10 karakter gerekli