پۆلیسی نیو ساوس وێڵزی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند، ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ی هێرشه‌كه‌ی كه‌نداوی بیچ له سیدنیان ئه‌نجامدا، مانگی ڕابردوو گه‌شتیان كردووه بۆ فلیپین و مه‌شق و ڕاهێنانیان كردووه.
مال لانیۆن ئه‌فسه‌ری پۆلیسی نیو ساوس وێڵز له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “ده‌توانم پشتڕاستیبكه‌مه‌وه كه تۆمه‌تباره‌كانی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه، پێش هێرشه‌كه گه‌شتیان بۆ فلیپین كردووه، هۆكاری گه‌شته‌كه‌شیان بۆ فلیپین و ئامانجه‌كه‌یان و شوێنی مه‌به‌ستیان له‌وێ، له ئێستادا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئاگاداری هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی نه‌بووه كه ده‌رچووه كاتێك دوو تۆمه‌تباره‌كه گه‌شتیان كردووه بۆ فلیپین كردبێت و وتی، “باوه‌ڕم به‌وه نییه ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی شكستی هه‌واڵگری بكات”.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیسی نیوساوس وێڵز پشتڕاستیكرده‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تۆماركراوه به‌ناوی تۆمه‌تباره گه‌نجه‌كه‌وه “بۆمبی چێندراو و دوو ئاڵای داعشی دروستكراوی ماڵه‌وه”ی تێدابووه.
پۆلیسی نیو ساوس وێڵز ئاشكرایكردووه، “دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه باوكێك و كوڕه‌كه‌یه‌تی و ئه‌وانیش بریتین له ساجد ئه‌كره‌م ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ كه له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا كوژراوه، كوڕه‌كه‌ی ناڤید ئه‌كره‌م ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ كه بریندار بووه و له نه‌خۆشخانه‌یه و له ژێر پاسه‌وانییه‌كی قورسدایه”.
له لایه‌كی دیكه‌وه تۆڕی ئه‌ی بی سی ئوسترالی به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه مانگی ڕابردوو سه‌ردانی فلیپینیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شقی سه‌ربازییان پێبكرێت، لێكۆڵه‌رانیش لێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كه‌ن كه ئایا تۆمه‌تباران په‌یوه‌ندییان به تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی جیهادیه‌وه هه‌بووه یان نا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا