ئەمڕۆ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی و پارتی کۆدەبنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی و پارتی کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی و پارتی کۆدەبنەوە

ئازار 8, 2023 11:05
ئەمڕۆ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی و پارتی کۆدەبنەوە
0

لایک

ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە و لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوانیان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن گفتوگۆ دەکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی ئاداری 2023، کۆبوونەوەی دووەم و درێژەپێدەری کۆبوونەوەی رابردوو بۆ قسەکردن لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچێت.

لەئەگەری رێککەوتنی دوو لایەنەکە، ئەوا لە داهاتوودا بە شاندی هاوبەش سەردانی لایەنەکانی دیکە دەکەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا دووجار کۆبوونەوەی نێوان دەزگاکانی هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتیی دواخران.

En az 10 karakter gerekli