“سبەی بودجە ئامادە دەبێت بۆ پەسەندکردن”

“سبەی بودجە ئامادە دەبێت بۆ پەسەندکردن”

موزر کەڕوی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "سبەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدرێت و پەسەند دەکرێت".

ئایار 26, 2023 15:18
“سبەی بودجە ئامادە دەبێت بۆ پەسەندکردن”
0

لایک

موزر کەڕوی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “سبەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدرێت و پەسەند دەکرێت”.

ئەمڕۆ هەینی 26ـی ئایاری 2023 موزر کەروی وتی، “بودجەی ساڵی 2023 لە رووی بڕگە و پاشکۆکانەوە نزیکە لە تەواوبوون، هەروەها زنجیرەیەک دانیشتنی ئەمشەو ماوە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشە، بەڵام بە گشتی بودجەکە گۆڕانکاری زۆری بەخۆوە بینیوە لە دۆسیە گرنگەکاندا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پێنج لە ئاڵۆزییەکانی بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 تێپەڕێنراون، دیارترینیان کورتهێنانی دارایی و دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی چین و توێژەکانە و دڵنیایی لەوبارەیەوە دراوە، ئەمە جگە لە شایستە داراییەکانی پارێزگاکان لە چوارچێوەی گەشەپێدانی هەرێمەکاندا گرنگی تایبەتیان پێدراوە”.

جەختی لەوەش کردەوە، “لەهەموو بارێکدا سبەی شەممە پرۆژەیاسای بودجەی 2023 ئامادە دەبێت بۆئەوەی پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، بەوەش دەتوانرێت دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت”.

En az 10 karakter gerekli