وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌و هێلیكۆپته‌ره‌ی له سنووری پارێزگای دهۆك كه‌وته خواره‌وه، رایگه‌یاند: “پارته‌كه‌ی تاڵەبانی ئەم هێلیكۆپته‌رانه له فەڕەنسا وه‌رده‌گرێت و بۆ ئه‌و تیرۆریستانەی ته‌رخان ده‌كات. كایه‌ی ئاسمانیی لەژێر كۆنترۆڵی ئەمریکادایە، بۆیە ئەمریکا ئاگاداری ئەم گەشتانەیه”.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو بووه میوانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئا هابه‌ر و وەڵامی پرسیارەکانی په‌یوه‌ست به رۆژه‌ڤی دایەوە.
سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە باکووری عێراق و ئاشكرابوونی ئەوەی کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە فڕۆکەی هەبووە، چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌ی وهبیرهێنایەوە کە تورکیا هەمیشە باسی له‌وه‌كردووه ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی رۆژئاوا پشتیوانی ئه‌و رێکخراوە تیرۆریستییە دەکەن.
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: “بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتوون، ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به‌كارهێنراون، هی ئیدارەی سلێمانی، یان راستتر بڵێین هی پارته‌كه‌ی تاڵەبانی و ئیدارەی سلێمانین، واتە له نێو حكوومه‌تی هه‌رێمدا، هەولێر هەیە و سلێمانی هه‌یه، ململانێی زۆر جددیی لە نێوانیاندا هەیە، گرژیی تا ئاستی جددیش رووده‌ده‌ن. ئێمه دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیان ناكه‌ین، بەڵام ئەو گرژییانە کاریگەری نەرێنی لەسەر هەمووان دەبێت. له كۆتاییدا، پارته‌كه‌ی تاڵەبانی ئەم هێلیكۆپته‌رانه له فەڕەنسا وه‌رده‌گرێت و بۆ ئه‌و تیرۆریستانەی ته‌رخان ده‌كات. كایه‌ی ئاسمانیی لەژێر كۆنترۆڵی ئەمریکادایە، بۆیە ئەمریکا ئاگاداری ئەم گەشتانەیه”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جەختی لەوە کردەوە ئەو هێلیكۆپته‌رانه‌ی باسیان لێوە دەکرێت سه‌ربه پەکەکە/یەپەگە نه‌بوون، به‌ڵكو له‌لایه‌ن سلێمانییه‌وه تەرخان كراون و جه‌ختی لهوهكرهوه، هیچ زانیارییەکیان نییە سەبارەت بەوه‌ی پەکەکە/یەپەگە فڕۆكه‌ی هه‌بێت.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند: “له‌كۆتاییدا ئەو فڕۆکەخانەیە كامه‌یه کە بەکاری دەهێنن؟ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییه. هه‌مان ئەو فڕۆکەخانەیە بەکاردەهێنن کە هەمووان بەکاری دەهێنن. فڕۆکەخانەیهكی مەدەنییه و ئیتر پەکەکە تا ئەم شوێنه دزه‌ی كردووه. په‌كه‌كه له سلێمانی هه‌موو كه‌س و به تایبه‌ت پارته‌كه‌ی تاڵه‌بانی به ته‌واوه‌تی خستووه‌ته ژێر ركێفی خۆیه‌وه. ئیتر نه‌ك ته‌نها پارته‌كه و ئیداره به‌ڵكو دزەیان کردووەته نێو فڕۆکەخانە و شوێنە ستراتیجییەکانی دیكه‌ش و به‌رده‌وامن. نەیانتوانی بچنە ناو هەولێرەوە، بۆیە بەردەوام شێوازی جیاواز ده‌گرنه‌به‌ر له‌پێناو لاوازکردنی هەولێر. بەڵام دەتوانین بڵێین ئیتر په‌كه‌كه له سلێمانی هەموو شتێکی كۆنترۆڵ كردووه. هەر بۆیە كایه‌ی ئاسمانییمان داخست”.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئەوەی بەرپرسە باڵاکانی پارته‌كه‌ی تاڵەبانی چۆن وەڵامی تورکیایان داوەتەوە، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: “ئه‌وان هەمیشە ره‌تیده‌كه‌نه‌وه. بەڵام له نێو پارته‌كه‌دا وه‌ك پێشتریش باسمان كردبوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیان دانیشتووین، دەڵێن ئیتر پەکەکە بەتەواوی کۆنترۆڵی پارته‌كه‌ی کردووە”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جەختی لەوە کردەوە تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە ئامانجی ره‌وای وڵاته‌كه‌ین لە هەر شوێنێک بن و رایگه‌یاند: “ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی پەکەکە لە باکووری عێراق بەردەوام دەبێت، به‌هه‌مان شێوه لە سوریاش بەردەوام ده‌بێت. ئامانجە زۆر ستراتیییەکانیان ده‌پێكرێت. ئەمانە بەردەوام دەبن، تا کۆتایی بەردەوام ده‌بن”.