مه‌سرور بارزانی: هیوادارم ساڵی نوێ ساڵی ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی بێت

مه‌سرور بارزانی: هیوادارم ساڵی نوێ ساڵی ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی بێت

كانونی یه‌كه‌م 31, 2024 16:56
مه‌سرور بارزانی: هیوادارم ساڵی نوێ ساڵی ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی بێت
0

لایک

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق، په‌یامێكی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2025 بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانییدا هاتووه‌، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2025، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێم دەکەم  و هیوای شادی و خۆشگوزەرانی و ساڵێکی پڕ لە ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان دەخوازم.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ده‌شڵێ، سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی خەڵکی نیشتمانپەروەر و ستەملێکراوی هەرێم دەکەم، کە بە داخەوە بە هۆی کێشە دروستکردن و نەناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان – عێراق لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، مووچەخۆرانی هەرێم، ساڵێکی دارایی سەختی دیکەیان بەڕێکرد.

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێ، حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق هەموو ئەرکەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە ئەم کێشەیە لە سالی داهاتوو، بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.  

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ڕایده‌گەیەنێت، ئومێدەوارین، لە زووترین کاتدا،  گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان – عێراق بە ئەنجام بگات و لە سەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بگەنە ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی حکومەتێکی یەکگرتووی بەهێز و سەرتاسەری دروست بکرێت، کە لە ئاست ئەرک و ئاڵنگارییەکانی ئێستا و داهاتوودا بێت و بێ جیاوازی، خزمەتی گشت پێکهاتەکانی هەرێم بکات، ساڵی نوێ لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و هیوادارم ساڵی ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی بێت.

En az 10 karakter gerekli