نێچیرڤان بارزانی: بەڵگە نییە کە یەکێتی لەپشت بابەتی سووتاندنی بازاڕەکانەوە بێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی: بەڵگە نییە کە یەکێتی لەپشت بابەتی سووتاندنی بازاڕەکانەوە بێت

نێچیرڤان بارزانی: بەڵگە نییە کە یەکێتی لەپشت بابەتی سووتاندنی بازاڕەکانەوە بێت

ته‌مموز 2, 2024 23:07
نێچیرڤان بارزانی: بەڵگە نییە کە یەکێتی لەپشت بابەتی سووتاندنی بازاڕەکانەوە بێت
0

لایک

سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت یەکێتی لەپشت سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر، دهۆک و کەرکووکەوە هەبێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی تەمووزی 2024 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت یەکێتی لەپشت سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر، دهۆک و کەرکووکەوە بێت و وەکو حیزب پاڵپشتی ئەو رووداوانەی کردبێت.

وتیشی، دەکرێت خەڵک هەبن ئەندامبن یاخود ئەندامی لایەنێک بووبن، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە کە یەکێتی وەک هێزێکی سیاسی پاڵپشتی ئەو بابەتەی کردبێت.

دوێنێ دووشەممە 1ـی تەمووزی 2024، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنى سێ تۆمەتبارى سوتاندنى بازاڕەکانى هەولێر و دهۆک و کەرکووک راگەیەندرا و لەمیانەى کۆنفرانسەکەدا هێمن میرانى، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆى حکومەتى هەرێم رایگەیاند کە “دووان لە ئەنجامدەرانى تاوانەکە سەر بە دژەتیرۆرى یەکێتیى و یەکەى 70ـن”.

En az 10 karakter gerekli