سهرۆك وهزیرانی عێراق ڕایگهیاند، ئامادەبوونی ئەحمەد شهرع، سەرۆکی سووریا لە لوتکەی عەرەبی “زۆر گرنگە لە ڕوونکردنەوەی دیدگای نوێی سووریا”.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ڕایگەیاند، “ئامادهبوونی ئهحمهد شهرع له لوتکەی بەغداد لە 17ـی ئهم مانگه گرنگە بۆ دووپاتکردنەوەی ڕۆڵی عێراق و پەیوەندییە هاوسەنگەکان لە ناوچەکەدا”.
سهرۆك وهزیرانی عێراق ئاماژهی بهوهشكرد، “ئێمە تەنها وڵاتی میوانداری نابین، بەڵکو دەستپێشخەری چارەسەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبین”.
سوودانی ڕونیشیکردەوە بانگهێشتەکەی بۆ شەرع، “لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵی کۆمکاری عەرەبیدا هاتووە، چونکە ئەو نوێنەرایەتی دەوڵەتی سووریا دەکات بەبێ گوێدانە پرۆسەی سیاسی یان چۆنیەتی گۆڕانکارییەکە، ئامادەبوونی ئەو گرنگە بۆ ئەوەی دیدگای خۆی بۆ ئایندەی سووریای نوێ بۆ هەموو لایەک ڕوون بکاتەوە”.
سهرۆك وهزیرانی عێراق ئهوهشی خستەڕوو، “سووریا نوێنەرایەتی پرسێکی سەرەکی دەکات بۆ هەمو وڵاتانی عەرەبی لە دۆسیەی ئەمنی و سەقامگیریدا، ئێمەش بە پەرۆشین بۆ داهاتوو و ئاوەدانکردنەوەی”.