یانەی ئەی سی میلان دوای ئەوەی لەمیانی دوایین هەفتەی وەرزی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا میوانداریی هێلاس ڤێرۆنای کرد و بە ئەنجامی ٣-١ یارییەکەی لێ بردەوە.
بەر لە یارییەکە هاندەران بە رەنگی سوور و رەش نمایشێکی تایبەتیان پێشکەش کرد و ئیبراهیمۆڤیچ دوای یارییەکە هاتە ناوەڕاستی یاریگاکە لەنێو چەپڵەڕێزانی هاندەران و هاوڕێکانی و لیژنەی تەکنیکی ماڵئاوایی خۆی لە یانەکە کرد.

ئیبراهیمۆڤیچ کە نەیتوانی کۆنترۆڵی فرمێسکەکانی بکات رایگەیاند “لێرە یادگاری زۆرم هەیە، هەمیشە هاندەری میلان دەبم، کاتی ئەوە هاتووە ماڵئاوایی لە تۆپی پێ بکەم”.
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ درێسی ژمارە ١١ی پێدرا کە هاوڕێکانی واژوویان لەسەر کرد.
ئیبراهیمۆڤیچ، کە لە دوو قۆناغی جیاوازدا لە میلان یاری کردووە، یەکەمیان لە نێوان 2010-2012 و دووەمیش لە نێوان 2020-2023، ئاستێکی بەرزی بۆ یانەکەی پێشکەش کرد.
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ کە بە گشتی 163 یاری بۆ میلان ئەنجامداوە و 93 گۆڵی تۆمار کردووە، بەهۆی پێکانەوە لەم وەرزەدا توانی تەنها چوار یاری ئەنجام بدات و تاکەگۆڵێک تۆمار بکات.
ئەو یاریزانە سویدییە لە ژیانی پیشەگەریشیدا لە 988 یاریدا 573 گۆڵی تۆمار کردووە و لەگەڵ یانەکانیدا چەندین نازناو و خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی بەدەستهێناوە.